حکومەتی هەرێمی كوردستان@kurdistan

The Official Instagram Account of the Kurdistan Regional Government. ئەكاونتی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئینستەگرام.

http://www.gov.krd/

409 posts 49603 followers 1 following

I NEED A MAN TONIGHT

حکومەتی هەرێمی كوردستان

به‌ڕێز جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ خاتوو جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیى سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پرسی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و كێشەی پارێزگای كەركووكی تاوتوێ كرد.


30

حکومەتی هەرێمی كوردستان

به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئاندرۆ پیك، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران و شاندی هاوڕێی، جەختی لەسەر ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی بەتایبەتی وەبەرهێنانی ئەمەریكی كرده‌وه‌ بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی زیاتری وەبەرھێنان لە كوردستان.


14

حکومەتی هەرێمی كوردستان

بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازی کرد لە بەڕێز کەریم خان یاریدەدەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆکی تیمی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش و بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەستخۆشی لەو تیمە کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی دەربڕی بۆ هەموو هاوكاری و كار ئاسانییەك بۆ راپەراندنی کارەکانیان.


15

حکومەتی هەرێمی كوردستان

به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای دیپلۆماسیی ئەرمینیا كرد و تیایدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هاریكاریی دوو قۆڵی كرا.


8

حکومەتی هەرێمی كوردستان

به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەتران یوسف تۆما سەرۆکی کەنیسەکانی کەرکووک و سلێمانی کرد و دۆخی ژیان و گوزەرانی مەسیحییەکانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.


17

حکومەتی هەرێمی كوردستان

به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەمریکا بە سەرپەرشتی ژەنەراڵ گریگۆری کرودەر کۆبووەوە و تیایدا تاوتوێی چۆنییەتیی ئەنجامدانی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەماهەنگی زیاتریان کرد.


18

حکومەتی هەرێمی كوردستان

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان به‌ فه‌رمانى هه‌رێمیى ژمـــاره‌ (1)ى سـاڵـى 2019 و به‌پێى بڕگه‌ى (دوازده‌م)ى مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره ‌(1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركـراو و پاڵپشت به‌ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره ‌(7)ى ساڵى 2019 له‌ دانیشتنى ئاساییى ژماره‌ (8) له‌ (11/6/2019)، بـڕیـارى دا به‌ ڕاسپاردنى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌مى هه‌رێمى كوردستان.


37

حکومەتی هەرێمی كوردستان

رێكەوتی 11/6/2019 بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كارەبای پارێزگای دهۆك، بەڕێزان نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ود.ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان لەدیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوە. لەمیانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا رێژەی گاز ئۆیڵ بۆ بەكارخستنی وێستگەی كارەبا لە پارێزگای دهۆك زیاد بكرێت بۆ 1200000 لیتر /رۆژانە (یەك ملیۆن ودووسەد هەزار لیتر)هەروەها جەختكرایەوە لەسەر پرۆژەی چارەسەركردنی كێشەی كارەبای دهۆك وقەزای سۆران كە پێشتر بەفەرمانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕی 15000000 (پانزە ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی) بۆ تەرخان كرابوو كە بەزووترین كات بخرێتە بواری جێبەجێكردن.


11

حکومەتی هەرێمی كوردستان

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەئا‌مادەبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی، بەڕێزان د. بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراقی فیدرال، محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، ثامر السبهان وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ كاروباری كەنداو‌، باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان لەعێراق، دیپلۆماتكار و سەركردەو سیاسەتمەدار و لایەنەسیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوه، لەهۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لەهەولێر دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بۆ سوێندخواردنی فەرمیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.


53

حکومەتی هەرێمی كوردستان

- ئەمڕۆی رۆژی جیهانی ژینگەیه‌. كوردستان ماڵی تۆیه‌، ژینگه‌كه‌ی بپارێزه‌ Today is world environment day. Kurdistan is your home, protect its environment.


24

حکومەتی هەرێمی كوردستان

به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پێنجەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی حوكمڕانیی ئەلەكترۆنی لە ئیستۆنیا وتارێکی پێشكەش كرد و تێیدا تیشكی خستە سەر لەمپەرەكانی بەردەم بە ئەلەكترۆنیكردنی خزمەتگوزارییە حكوومییەكان لە كوردستان و چۆنییەتی چارەسەركردنیان.


42

حکومەتی هەرێمی كوردستان

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یامێکدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هونەرمەند و نووسەری ناودار خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی توانا کرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی: کۆچی دواییی هونەرمەند و نووسەری ناودار مامۆستا عەلی توانا خه‌مباری کردین، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خێزان و خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی مامۆستا عەلی توانا و سەرجەم هونەرمەندان و نووسەرانی کوردستان دەکەین. مامۆستای خوالێخۆشبوو ساڵانێکی زۆر بە کارە هونەری و شانۆنامە و چیرۆکەکانی، خزمەتی هونەر و ڕۆشنبیریی گەلەکەی کردووە و لە پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەکاندا ڕۆڵێکی به‌رچاوی هەبووە. ئارامی بۆ ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی توانا و سەبووری بۆ خانەوادە و دۆستانی. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان 2019/5/21


26

The end.